به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بینای مه‌کۆی فه‌رهه‌نگی شاری سنه له ساڵی ۱۳۳۶ی هه‌تاوی له‌م شاره دروست بووه که له ساڵی ۱۳۸۲ی هه‌تاوی ڕووخاو تاکوو به دیزاینێکی نوێ دروست بكرێت و وڵامی پێویستییه‌کانی ئه‌مڕۆ بداته‌وه.
لانی که‌م ۱۵ ساڵ به سه‌ر دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام تاکوو ئێسته ته‌نیا ۳۰ له سه‌دی ئه‌م بینایه ته‌واو کراوه.
سه‌عید نه‌مه‌کی، جێگری کاروباری زانستی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕێکخراوی به‌رنامه و بودجه‌ی ئێران دوای دیدار له‌م پڕۆژه‌یه وتی: به هۆی بوونی توانی فه‌رهه‌نگی زۆر باش له کوردستان به‌ڕاستی ده‌بێت ته‌واو کردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه له یه‌که‌مایه‌تی دا بێت.
ئه‌و زیادی کرد: پڕۆژه‌ی مه‌کۆی فه‌رهه‌نگی سنه له سه‌ر بودجه‌ی نیشتمانی و پارێزگای کوردستان و به هاوکاری به‌رپرسان ده‌بێت تاکوو حه‌فته‌ی ده‌وڵه‌ت له ساڵی داهاتوودا ته‌واو بکرێت و به فه‌رمی بکرێته‌وه.
نه‌مه‌کی جه‌ختی کرد: فه‌رهه‌نگ له کوردستان گه‌وره ترین ده‌رفه‌تی بۆ په‌ره‌سه‌ندن له ئێران هه‌یه و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تی زۆر باش و گه‌وره له‌م پارێزگایه هه‌ڵکه‌وتووه هه‌ربۆیه ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێت هه‌رچی زووتره ته‌واو بکرێت.
شایانی باسه له‌م بینا فرههنگییه بۆ هه‌موو هونه‌ره‌کان وه‌ک نیگارکێشی و په‌یکه‌ره‌تاشی و وێنه‌رگری و هتد کارگه‌ی تایبه‌ت ساز کراوه که سوودی هونه‌ری زۆری بۆ شاره‌که ده‌بێت.
Your Comment